AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٢ ١٢:٣٩

لەلایەن ڕابێرت مالییەوە هاتە ئاراوە؛

هەڵوێستی نوێی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا

هەڵوێستی نوێی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران نوێترین هەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پی بی ئێس، ڕابێرت مالی سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە هێشتا ڕێککەوتن نەکراوە، پاگەندەی کرد: واشنتۆن نایەوێت ستانداردی گەمارۆکانی خۆی لە بواری بازرگانی کۆمپانیاکان لەگەڵ ئێران دابەزێنێت. ئێمە لە ئەو بارەوە گفتوگۆمان نەکردووە و نایشیکەین و هەر جۆرە قسەیەکیش لە ئەو بارەوە کە گوایە ئێمە ستانداردەکان دادەبەزێنین درۆیە. ئێران ئەبێ ڕێز بۆ گەمارۆکانی ئێمە دابنێت.

ناوبراو جارێکی دیکە بە خستنی تۆپ بۆ مەیدانی ئێران وتی: هەڵوێستی ئێمە ڕوونە، ئێمە ئامادەین بگەڕێینەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئەگەر ئێران ئاوەها هەنگاوێک هەڵبگرێت. گەڕانەوەکەش لە بواری کەم کردنەوەی گەمارۆکانی ئێمە لەسەر ئێران و هەوڵگەلێک کە ئێران ئەبێ بۆ سنووردار کردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی هەڵیبگرێت، بەتواوەتی ڕوونە.

مالی سەبارەت بە ئەوەش کە ئایا دۆسیەی ئێران لە ئاژانس هەڵدەپەسێردێت یان دادەخرێت و ئایا واشنتۆن دەیەوێت لە بواری لێکۆڵینەوەکانی ئاژانس خاڵێک بداتە ئێران ؟ وتی: نا. ئێمە نامانەوێت گوشار بخەینە سەر ئاژانس و ئەو بابەتە کاتێک ئەنجام دەدرێت کە ئێران وەڵامی ڕازیکەر بە ئاژانس بداتەوە و ئاژانس لە وەڵامەکانی ئیران ڕازی بێت ئەو کاتەیە کە ئێمەش ڕەزامەندی خۆمان ڕادەگەیێنین.

ڕابێرت مالی هەروەها سەبارەت بە کەم کردنەوەی گەمارۆکانی ئێران وتی: رەقەمەکە ڕاناگەیێنم بەڵام داراییە بلۆکە کراوەکانی ئێران کاتێک کە گەمارۆی لەسەر نەبووە و لە بانکە جیهانییەکان ماونەتەوە، لە ئەگەری ڕێککەوتن ئازاد دەکرێن و فرۆشی نەوتیش ئازاد دەبێت.

News ID 43145

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha